لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی: پەیامی ئەم هەڵبژاردنە نەخشەڕێی داهاتوی یەکێتییە

20240827 210814

لڤین

مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی رایگه‌یاند، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە کاندید و جەماوەری وەفاداری حزبی ‏شەهیدان ده‌كه‌ن کە “سەروەری گەورەیان لە دو هێندەکردنی دەنگەکانی یەکێتی تۆمارکرد” توانییان پەیامی ‏راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و دروستکردنی هاوسەنگی هێز بەرجەستە بکەن و ‏راستگۆیی گوتاری ڕاست و رەوای یەکێتییەکەیان دوپاتبکەنەوە کە هەر ئەم پەیامەش ‏نەخشەڕێی سیاسەتی داهاتوی یەکێتیی دەبێت.

راگەیەندراوی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بافڵ جەلال ‏تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە ئەمرۆ (2024-10-22) لە بارەگای نوێی  مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی بەرێوەچوو، تاوتوێی دەرەنجامەکانی دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد کە ‏رۆژی(20/10/2024) لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو..

مەکتەبی سیاسی وێڕای پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی ‏پرۆسەی هەڵبژاردن و بە پیرەوەچوونی بەرچاویان لە پرۆسەی دەنگدان، ‏پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە هەڤاڵانی یەکێتی و کاندیدە تێکۆشەرەکان و جەماوەری وەفاداری حزبی ‏شەهیدان کرد کە سەروەری گەورەیان لە دوو هێندەکردنی دەنگەکانی یەکێتی تۆمار کرد و ‏بە کەمپینی پڕ جۆش و خرۆشیان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ سەرۆک بافڵ توانییان پەیامی ‏راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و دروستکردنی هاوسەنگی هێز بەرجەستە بکەن و ‏راستگۆیی گوتاری ڕاست و رەوای یەکێتییەکەیان دووپات بکەنەوە کە هەر ئەم پەیامەش ‏نەخشەڕێی سیاسەتی داهاتووی یەکێتیی دەبێت لە نوێکردنەوەی دیموکراتییانە و دادپەروەرانەی ‏پرۆسەی سیاسی و سیستمی حکومڕانی لە سەرجەم بوارەکان کە هەمووشیان لە خزمەتی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکەکەمان دەبێت.

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی دوای هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی پرۆسەی هەڵبژاردن و بڕیاردان لە   دەستپێشخەری و سیاسەتی ژیرانە بۆ ئامانجەکان، لەهەمان کاتدا هەڤاڵان و دامەزراوەکانی یەکێتی راسپارد بە هەمان گیانی بەرزی یەکێتییانەوە، ‏لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق بکرێت و سەرکەوتنەکانی  حزبەکەیان لە پرۆسەکانی دیموکراتی لە کەرکوک و لە هەرێمی کوردستان، بە ‏سەرکەوتنی گەورەتر لە عیراق پتەو و تۆکمە بکەن.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks