لڤین پرێس – Lvin Press

هەواڵ

wazarati darai

وەزارەتى دارایی رێنماییەکانى یاساى خانەنشینى یەکگرتووى عێراقى بڵاوکردەوە

لڤین وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی دارایی ژمارە دووى ساڵی 2025، تایبەت بە ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی هەموارکراوى عێراق بڵاوكرده‌وه‌. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێنماییه‌كه‌دا رایگەیاندووە، ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی 60 ساڵی ده‌بێت و به‌ رۆژ

زیاتر بخوێنەرەوە »
IRAN ISRAEL CONFLICT STRIKES

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل نزیکەی 6 ناوەندی سڤیل لە کرماشان کراونەتەئامانج

لڤین جگە لە بنکە سەربازییەکان، ئیسرائیل هێرشیکردووەتەسەر چەندین ناوەندی سڤیل لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆیەوە بەشێکی زۆریان بە تەواوی یان بەشێکی زۆریان وێرانبوون. ئەوە جگە لە گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاونیشتمانییان لەو شوێنانەی کراونەتەئامانج. یەکێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر دوو ناوەندی بەخێوکردنی ئەسپ بووە بەهۆیەوە نزیکەی 60 سەر ئەسپ مرداربوونەتەوە.

زیاتر بخوێنەرەوە »
SOT KURI SHA frame

رەزا پەهلەوی: کاتی وەرگرتنەوەی ئێرانە

لڤین رەزا پەهلەوی، کوڕی محەمەد رەزا پەهلەوی، شای ئێران و شازادەی جێنشينی پێشوو لە پەيامێکی ڤيديۆيیدا داوا لە ئێرانييەکان دەکات، بێنەسەر شەقامەکان و وڵاتەکەیان وەربگرنەوە. دەشڵێت “ئێستا کاتی هەڵسانەوەیە، کاتی وەرگرتنەوەی ئێرانە، کۆماری ئیسلامی گەیشتووەتە کۆتایی و لە داڕماندایە”. رەزا پەهلەوی کوڕی شای پێشووی ئێران لەو بارەیەوە گوتی ” هاونیشتمانییانی

زیاتر بخوێنەرەوە »
F CG

وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل: دانوستان ئەنجام نادەین

لڤین گیدیۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ زیاتر لە ٣٠ باڵیۆزو نوێنەرى وڵاتیانی بیانی کۆبویەوە لە شوێنی هێرشی مووشەکی بالیستیکی ئێران لە ناوەندی شاری بات یام، لەوێ ئاگاداریان دەکاتەوە کە ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل دژی ئێران “تا دەگەینە ئامانجەکانمان” بەردەوام دەبێت. باڵیۆزەکانی ئیتاڵیا، پۆڵەندا، هیندستان، کەنەدا، کۆماری چیک، ئیسپانیا، نەمسا، نەرویج، سوید

زیاتر بخوێنەرەوە »
t lear

خامنەیی: ئێران تەسلیم نابێت

لڤین ڕابەرى باڵای ئێران، وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و هەڕەشەی توند لە ئەمەریکا دەکات دەڵێت: پێویستە ئەمریکییەکان بزانن کە نەتەوەی ئێران تەسلیم نابێت و هەر دەستێوەردانێکی سەربازی لە لایەن ئەوانەوە زیانێکی گەورەی دەبێت و بە ئاسانی بۆیان قەرەبوو ناکرێتەوە. عەلی خامنەیی ڕابەرى باڵای ئێران لەوتارێکى ڤیدیۆییدا کە میدیا فەرمیەکان پەخشیانکرد

زیاتر بخوێنەرەوە »
Capture

ئیڤی دیڤرین: کۆتایی بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل دەهێنین

لڤین گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئامانجی جەنگەکەمان بۆسەر ئێران، کۆتاییهێنانە بە هەڕەشەکانی لەناوبردنی ئیسرائیل، دەشڵێت، هەرکاتێک ئەو ئامانجەمان بەدەستهێنا، بۆ جەماوەری ئاشکرادەکەین. ئيڤی دیڤرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، ئامانجێکی دیکەی جەنگەکەمان لەگەڵ ئێران، کۆتاییهێنانە بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی تاران. گوتیشی، کاردەکەین بۆ بەدیهاتنی ئەو ئامانجانەمان و هەرکاتێک ئەو

زیاتر بخوێنەرەوە »
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی پێشکەشکردنی گوتارەکەی لە قەتەڕ scaled

ترەمپ: پێویستە ئێران دەستبەجێ دەست بە دانوستان بکات

لڤین دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران لەم جەنگەدا دژی ئیسرائیل سەرکەوتوو نابێت و پێویستە دەستبەجێ بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستانەکان. ترەمپ لە پەراوێزی بەشداریکردن لە لوتکەی گرووپى حەوت رایگەیاند، “پێویستە بگەنە رێککەوتن، دۆخەکە بۆ هەردوولا بە ئازارە”. سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، وای نابینێت ئێران لەم جەنگەیدا دژی ئیسرائیل سەرکەوتوو بێت،

زیاتر بخوێنەرەوە »
گۆشتی کوڵاو سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون scaled

تووشبوویەکى تاى خوێنبەربوون لە سلێمانى تۆمارکرا

لڤین وەزارەتی تەندروستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستنیشانکردنی تووشبوویەکى دیکەى تاى خوێنبەربوونى راگەیاند، کە دانیشتووى شارى سلێمانییە و تەندروستیى جێگیرە. وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، تووشبوو، پیاوێکی تەمەن 41 ساڵە، لەرێگەى بەریەککەوتن سەربڕینى ئاژەڵی تووشبووەوە. لە ئێستادا تووشبووەکە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە، لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تاوەکو ئێستا باری تەندروستیی جێگیرە.

زیاتر بخوێنەرەوە »
FB IMG

ئەمریکا بەشداری لەخستنەخوارەوەی مووشەکەکانی ئێران کردووە

لڤین بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئۆپەراسیۆنێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن و روخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕن. بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەپایتەختی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن و روخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕن و هەڕەشەی مووشەکیی ئێران کۆتایی پێدەهێنن و ئیدی نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی و مووشەکیی بالیستیکی

زیاتر بخوێنەرەوە »
oijshfd

ناتانیاهۆ هەڕەشەی کوشتنی خامنەیی دەکات

لڤین سەرۆک وزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی کوشتنی رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و دەڵێت، دەبێتە هۆی سەقامگیری ناوچەکە. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “ئەی بی سی نیوز”ی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکرد،” کوشتنی عەلی خامنەیی بەدور نازانم، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە “. هاوکات، یسرائیل

زیاتر بخوێنەرەوە »
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks