
ئەحمەد شەرع و تۆم باراک تاوتوێی دۆخی ئابووری و توانای ئەمنیی سووریایان کرد
لڤین – دیارکۆ جەمال ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر و تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە دیمەشق کۆبوونەوە و ژمارەیەک دۆسیەی هاوبەشیان تاوتوێ کرد کە بۆ هەردوو وڵات بە بایەخن. بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا








