
حوسییەکان: بە مووشەک و درۆن هێرشمان کردووەتە سەر ڕیاز و ئارامکۆ
لڤین – دیارکۆ جەمال حوسییەکان ڕایانگەیاند، لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعوودیە، دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە ناو خاکی سعوودیە ئەنجام داوە. ئەمڕۆ شەممە، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکان، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ژمارەیەک مووشەکی بالیستی، کروز و درۆنیان بەکار هێناوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی حوسییەکان، ئۆپەراسیۆنی یەکەم








