لڤین – دیارکۆ جەمال
ئاژانسی هه‌واڵی “فارس”ی ئێرانی له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، سه‌ره‌ڕای فشار و سزاكانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی خاوی ئێران له مانگی (ئه‌یلول/9) سێ ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه، كه ئه‌مه‌ش به به‌رزترین ئاستی هه‌نارده‌كردن و فرۆشی مانگانه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی دو ساڵی ڕابردودا داده‌نرێت.
ئه‌م ئاماره فه‌رمییانه‌ی تاران له كاتێكدا بڵاوده‌كرێنه‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا به‌رپرسانی ئه‌مریكی و ژماره‌یه‌ك له میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه گه‌مارۆ نوێیه‌كان و ئابڵۆقه‌ی ده‌ریایی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانیان به ته‌واوی ئیفلیج و ڕاگرتوه، به‌ڵام ئاژانسی فارس ته‌ئكیدده‌كاته‌وه كه باركردن و فرۆشتنی نه‌وت به‌رده‌وامه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، كۆماری چین گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری نه‌وتی ئێرانه و له به‌رامبه‌ردا ئێرانیش پێگه‌ی خۆی وه‌ك گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وتی خاوی گواستراوه له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه بۆ به‌نده‌ره‌كانی چین پاراستوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌شێكی زۆری نه‌وتی كۆگاكراو به خێرایی ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بكرێت.
ئاژانسی فارس له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانه‌وه سه‌رجه‌م ده‌نگۆی ڕاگرتن یان په‌ككه‌وتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئێرانی ڕه‌تكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌م ده‌نگۆیانه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستییان نییه و له چوارچێوه‌ی “جه‌نگی ده‌رونی و میدیایی”ی ڕۆژئاوادا دێن دژ به ئابوریی وڵاته‌كه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی پلاندانانی ئێران، داهاتی نه‌وتی به‌ده‌ستهاتو تا ئێستا له ئاستی دیاریكراوی بودجه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت زیاتر بوه، ئه‌مه‌ش بوارێكی دارایی فراوانی بۆ حكومه‌تی تاران ڕه‌خساندوه تاوه‌كو پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان هاورده بكات و بودجه‌ی پڕۆژه نیشتمانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان مسۆگه‌ر بكات.
ئاژانسی فه‌رمیی فارس له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری بواری وزه‌وه ڕایگه‌یاند، “بانگه‌شه‌كانی ڕاگرتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی ئێران و په‌ككه‌وتنی هه‌نارده‌كردن به‌هۆی سزاكانه‌وه دورن له ڕاستییه‌وه، فرۆشی نه‌وتمان به‌رده‌وامه و گه‌یشتنی به زیاتر له سێ ملیار دۆلار له یه‌ك مانگدا وه‌ڵامێكی كرده‌ییه بۆ جه‌نگی ده‌رونیی ڕۆژئاوا”.
كه‌رتی نه‌وتی ئێران له ساڵی 2018ـه‌وه و له دوای كشانه‌وه‌ی واشنتن له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌ژێر سزای توندی ئابوریدایه؛ واشنتن له‌م دواییانه‌دا هه‌وڵه‌كانی چڕ كردبوه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ ئاستی سفر، به‌ڵام تاران له ڕێگه‌ی تۆڕی كه‌شتیوانیی تایبه‌ت و فرۆشتنی ڕاسته‌وخۆ به پاڵاوگه سه‌ربه‌خۆكانی چین توانیویه‌تی سزاكان تێپه‌ڕێنێت.












