لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئاسیاسێڵ لە میانی ئاهەنگێکدا لە پاریس پێنج خەڵاتی ستیڤی® (Stevie®) وەرگرت، لەنێویاندا دوو خەڵاتی زێڕین بۆ داهێنانی ژیریی دەستکرد

feafc f ff a fcc

لە پاریس ئاهەنگ دەگێردرێت بۆ داهێنانی عێراقی، ئاسیاسێڵ خەڵات بۆ “لەیلا” و سیستەمی +CEI وئیکۆسیستەمی یەکگرتووی ژیریی دەستکرد لە کەرتی پەیوەندییەکاندا وەرگرت.

 

بەغدا، عێراق – 28ـی تشرینی یەکەمی 2026

ئاسیاسێڵ،پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و دیجیتاڵی لە عێراق، پێنج خەڵاتیستیڤی® (Stevie® Awards)ی بۆ نایابیی تەکنەلۆژی بۆ ساڵی 2026 وەرگرت، کە پێکهاتبوون لە دوو خەڵاتی زێڕینی و دوو خەڵاتی زیوی و خەڵاتێکی بڕۆنزی لە بوارە جیاوازەکانی ژیریی دەستکرددا. ئەمخەڵاتانە لە میانی ڕێوڕەسمێکدا بەخشران کە لە 28ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسابەڕێوەچوو.

 

لە میانی ئاهەنگەکەدا، رێزلە هەوڵی ئەو تیمە داهێنەرانە نرا کە لە پشت سەرکەوتنی داهێنانە ناوخۆییەکانیئاسیاسێڵەوەن لە عێراق. هاوکات دەستکەوتەکانیان لە بوارەکانی خزمەتگوزاریی بەشداربووان بە پشتیوانییژیریی دەستکرد و باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان و بەرزکردنەوەی توانای تۆڕ و پەرەپێدانیئیکۆسیستەمێکی یەکگرتووی ژیریی دەستکرد بۆ کەرتی پەیوەندییەکان بەرز نرخێنران. وەرگرتنی ئەم خەڵاتانەساتێکی پڕ لە شانازی بوو بۆ کۆمپانیاکە و بۆ سەرجەم کەرتی تەکنەلۆژیا لە عێراقدا.

 

خەڵاتەکان بریتی بوون لە دوو خەڵاتی زێڕینی ستیڤی® بۆ “لەیلا“ “یاریدەدەری ژیریی دەستکردیئاسیاسێڵ“ و سیستەمی +CEI بۆ پێوانەکردنی ئەزموونی بەشداربووان. هەروەها پڕۆژەی “لەیلا“ دوو خەڵاتی زیوی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا ئاسیاسێڵ لە بەشی “کۆمپانیای ساڵ – ژیریی دەستکرد“ خەڵاتیبڕۆنزی بۆ پەرەپێدانی ئیکۆسیستەمی یەکگرتووی ژیریی دەستکرد وەرگرت.

 

لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەم دەستکەوتە، عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند:

“ئەم پێنج خەڵاتە، لە سەرووی هەموویانەوە دوو خەڵاتی زێڕینی ستیڤی، تەنیا ڕێزلێنان نین بۆ ئاسیاسێڵ،بەڵکو بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرن لەسەر توانست و بەهرەی تاکی عێراقی لە پەرەپێدانی چارەسەرەکانیژیریی دەستکرددا، چارەسەرێك کە نەک تەنیا هاوشان بێت لەگەڵ پێوەرە جیهانییەکان ، بەڵکو لە ژینگەیەکیکاری زۆر پڕ رکابەریشدا پێشیان دەدەنەوە. ئێمە سەلماندمان کە داهێنان بۆ عێراق تەنیا هاوردە ناکرێت،بەڵکو لێرەشەوە بەرهەم دەهێنرێت.”

 

ئەو خەڵاتانەی لە پاریس بەخشران، لە دوای پرۆسەیەکی هەڵسەنگاندنی وردەوە بوون کە زیاتر لە 180 پسپۆڕی نێودەوڵەتی لە سەرانسەری جیهانەوە تێیدا بەشداربوون. ئەم دەستکەوتانە ڕەنگدانەوەی توانایئاسیاسێڵن لە گەشەپێدان و جێبەجێکردنی چارەسەرە تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکاندا کە توانای کێبڕکێیجیهانییان هەیە و پێگەی عێراق لەسەر نەخشەی تەکنەلۆژیای جیهان بەهێزتر دەکەن.

 

ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە پێشخستنی ستراتیژە گشتگیرەکەی، کە بریتییە لە ئامادەیی تەواو بۆ خستنەڕوویخزمەتگوزاریی نەوەی پێنجەم (G5) لەگەڵ وەرگرتنی ڕەزامەندییە یاسایی و ڕێکخەرییەکان لەلایەن حکومەتیعێراقەوە، لەپاڵ فراوانکردنی وەبەرهێنان لە پلاتفۆڕمەکانی ژیریی دەستکرد و ژێرخانی دیجیتاڵیدا. ئەمخەڵاتانە دووپاتکەرەوەی پابەندبوونی نەگۆڕی کۆمپانیاکەن بە داهێنان، کوالێتیی خزمەتگوزاری و گشتگیرییدیجیتاڵی، کە بەشدار دەبن لە بونیادنانی داهاتوویەکی دیجیتاڵیی گەشاوە بۆ عێراق و ناوچەکە.

 

دەربارەی ئاسیاسێڵ:

ئاسیاسێڵ دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لەعێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی زیاتر لە 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریىمۆبایل ناسێندراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیایە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دادەپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G+ بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات وتۆڕەکەشى زیاتر لە 99.06٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌. ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە ڕابەرایەتیکردنیبواری پەیوەندییەکان و وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراق.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]

زانیاریی زیاتر: www.asiacell.com

 

دەربارەی خەڵاتەکانی ستیڤی® (Stevie® Awards)

خەڵاتەکانی ستیڤی® بە یەکێک لە دیارترین خەڵاتەکانی بواری کار و بازرگانی لە جیهاندا دادەنرێن، ناوەکەی لەوشەی یۆنانیی «ستیفانۆس»ـەوە وەرگیراوە کە بە واتای  «تاج لەسەرنراو» دێت، و بە کورتکراوەیی بە «ستیڤیز»ناسراوە.

خەڵاتەکانی ستیڤی لە چوارچێوەی نۆ پڕۆگرامی نێودەوڵەتیدا دەبەخشرێن و ساڵانە زیاتر لە 12,000 داواکارییپاڵاوتن لە دامەزراوەکانی پتر لە 70 وڵاتی جیهانەوە وەردەگرن. ئەم خەڵاتانە ڕێز لە دامەزراوەکان بە هەموو جۆر و قەبارەکانیانەوە، لەگەڵ سەرجەم کارمەندەکانیان دەنێن لە پای ئەدای نایاب و لێهاتووییان لە ژینگەی کاردا لەسەرانسەری جیهاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن: [www.StevieAwards.com]

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM

نوێترین

Scroll to Top