لڤین پرێس – Lvin Press

هەواڵ

kurdistan

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی بۆ کار ئاسانی و کەمکردنەوەی سزای دارایی بیانیان دەرکرد

لڤین وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتەی لە یاسای ژمارە (6ـی ساڵی 2009) پێی دراوە، بڕیارێکی تایبەتی بۆ هاوکاریکردنی ئەو بیانیانە دەرکرد کە بە فەرمی و لە رێگەی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێم و بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیزەکانیان درێژ بکەنەوە یان نشینگەیان نییە و بەسەرچووە. بڕیارەکە ئەم خاڵانە لەخۆ

زیاتر بخوێنەرەوە »
باران x

هاوڵاتییانی ناوچەیەک لە بارینی تەرزەی زۆر بەهێز ئاگاداردەکرێنەوە

لڤین بەهۆی پێشبینی بارینی تەرزەی بەهێز، هۆشداریی بە هاوڵاتییانی ئەم ناوچەیە دەدرێت. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ سێشەممە، لە مەودای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، لە ناوچەکانی گەرمیان هەندێک کات ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت، لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکەی بەهێز. ئەوەشی خستەڕوو، لە هەمان کاتیشدا لەو

زیاتر بخوێنەرەوە »
داسداسدساد x

هاتوچۆی هەڵەبجە: لەمڕۆوە هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا قەدەغەکرا

لڤین هاتوچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەمڕۆوە ڕێگە بە هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا نادرێت هاتوچۆ بکەن. لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، لەمڕۆوە (دووشەممە، 27ـی نیسانی 2026)، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بەهیچ شێوەیەک لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ڕێگەیان پێنادرێت هاتوچۆبکەن یان ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگرن، بەتایبەتی لەناوەندی بازاڕدا. هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارین

زیاتر بخوێنەرەوە »
photo

ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی نەوەی پێنجەم G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

بە پاڵپشتی و سپۆنسەری کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن، ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی نەوەی پێنجەم G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن   بەغدا، عێراق –9ـی نیسانی 2026   لە هەنگاوێکی بێ پێشینەدا، کە یەکەمینە لە عێراقدا، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕێکەوتنامەی کردنەوەی تاقیگەی نەوەی پێنجەم G5 لە کۆلێژی ئەندازیاری

زیاتر بخوێنەرەوە »
efda

دۆناڵد ترەمپ : گەمارۆی دەریایی دەخەینە سەر گەروی هورمز

لڤین دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزە دەریاییەکانی وڵاتەکەی دەست دەکەن بە پرۆسەی گەمارۆدانی هەموو ئەو کەشتیانەی کە هەوڵی چوونەژورەوە یان چونە دەرەوە لە گەروی هورمز دەدەن و ئەگەر باج بدەنە ئێران سەلامەت نابن، ئاماژەی بەوەشکردوە ئێران بەڵێنی کردنەوەی گەروی هورمزی دابوو، بەڵام ئەو کارەی نەکرد. لە نوێترین پەیامیدا لە تروس

زیاتر بخوێنەرەوە »
Iran Horo

پۆلیسی ئێران دەستگیرکردنی 50 “سیخوڕ”ـی راگەیاند

لڤین فەرماندەیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران لە راگەیەنراوێکدا، دەستگیرکردنی 50 کەسی راگەیاند و  ئاماژەی بەوە دا، لە سەرتاسەری ئێران هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنیان جێبەجێ کردووە و ئەو کەسانە وێنەی شوێنە هەستیارەکانیان بۆ “دوژمنان” ناردووە. بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، دەستگیرکراوەکان لە چەندین شار و ناوچە، وێنەی شوێنە هەستیار و گرنگەکانی وەک دامەزراوەکان، ژێرخانی

زیاتر بخوێنەرەوە »
n

جەی دی ڤانس: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران شکستی هێنا و نەگەشتینە رێککەوتن

لڤین جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، “لە دوای ٢١ کاتژمێر دانوستاندن لەگەڵ ئێران نەگەیشتینە رێککەوتن و دەگەڕێینەوە ئەمریکا، ئەم ئەنجامە زۆر خراپە بۆ ئێران و هێڵە سوورەکانی ئێمە دەزانن، سوپاسی پاکستانییەکان دەکەین کە هەوڵیاندا جیاوازییەکانمان کەمبکەنەوە”. ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتی، ئێران دەبێت پابەند

زیاتر بخوێنەرەوە »
f

روسیا پێشبینی دەکات لە دوو هەفتەی داهاتودا نرخی نەوت 150 دۆلار تێپەڕێنێت

لڤین کێریل دمیتریێڤ، سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی راستەوخۆی روسیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی وڵات بۆ کاروباری وەبەرهێنان، پێشبینی دەکات لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتودا نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستی 150 دۆلار تێپەڕێنێت. دمیتریێڤ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” پۆستێکی کردوە و  پێشبینی  بازدانی گەورە دەکات لە نرخی نەوت،

زیاتر بخوێنەرەوە »
facf

رێکخراوی ئۆپێك پڵەس: هەشت وڵات بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 206 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکەن

لڤین رێکخراوی ئۆپێك پڵەس رایگەیاند، هەشت وڵاتی نێو هاوپەیمانێتییەکە رێککەوتوون لەسەر زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 206 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بە مەبەست سەقامگیری وزە لە جیهاندا. زیادکردنی 206 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە لایەن هەشت وڵاتی ناو رێکخراوەکە لە چوارچێوەی پابەندیی وڵاتان دێت بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری بازاڕی

زیاتر بخوێنەرەوە »
donald trump

بۆ چوارەمین جار؛ ترەمپ مۆڵەتی هێرشە وێرانکەرەکانی بۆ سەر ئێران درێژ کردەوە

لڤین دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ چوارەمین جار کاتی دوا مۆڵەتەی گۆڕی کە بۆ ئێرانی دیاری کردبوو، بەمەش مۆڵەتە 48 کاتژمێرییەکە بۆ 82 کاتژمێر درێژ کرایەوە. ترەمپ هۆشداری داوە کە ئەگەر تاوەکوو کاتژمێر 20:00ـی شەوی سێشەممە بە کاتی ئەمریکا (کە دەکاتە 3ـی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بە کاتی هەولێر)

زیاتر بخوێنەرەوە »
Scroll to Top