لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

روسیا پێشبینی دەکات لە دوو هەفتەی داهاتودا نرخی نەوت 150 دۆلار تێپەڕێنێت

f

لڤین

کێریل دمیتریێڤ، سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی راستەوخۆی روسیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی وڵات بۆ کاروباری وەبەرهێنان، پێشبینی دەکات لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتودا نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستی 150 دۆلار تێپەڕێنێت.

دمیتریێڤ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” پۆستێکی کردوە و  پێشبینی  بازدانی گەورە دەکات لە نرخی نەوت، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە.

ئەم پێشبینیەی کێریل دمیتریێڤ لەکاتێکدایە جەنگی ئەمریکا  و ئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران زیاتر لە 35 رۆژە بەردەوامە و ترسی گەورەی لای چاودێرانی ئابووری دروست کردوە، کە ببێتە هۆی پەککەوتنی گواستنەوەی وزە و بەرزبوونەوەی بێپێشینەی نرخەکان.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top