لڤین
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ چوارەمین جار کاتی دوا مۆڵەتەی گۆڕی کە بۆ ئێرانی دیاری کردبوو، بەمەش مۆڵەتە 48 کاتژمێرییەکە بۆ 82 کاتژمێر درێژ کرایەوە.
ترەمپ هۆشداری داوە کە ئەگەر تاوەکوو کاتژمێر 20:00ـی شەوی سێشەممە بە کاتی ئەمریکا (کە دەکاتە 3ـی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بە کاتی هەولێر) رێککەوتن ئەنجام نەدرێت، فەرمانی وێرانکردنی تەواوەتیی ژێرخانی ئێران دەردەکات.













