لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

جەی دی ڤانس: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران شکستی هێنا و نەگەشتینە رێککەوتن

n

لڤین

جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، “لە دوای ٢١ کاتژمێر دانوستاندن لەگەڵ ئێران نەگەیشتینە رێککەوتن و دەگەڕێینەوە ئەمریکا، ئەم ئەنجامە زۆر خراپە بۆ ئێران و هێڵە سوورەکانی ئێمە دەزانن، سوپاسی پاکستانییەکان دەکەین کە هەوڵیاندا جیاوازییەکانمان کەمبکەنەوە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتی، ئێران دەبێت پابەند بێت بەوەی پەرە بە چەکی ئەتۆمی نەدات و نابێت هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات، ئەمریکا پابەندییەکی جدی درێژخایەنی لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئەو پرسە نەبینی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بە نیەتێکی باش دانوستاندنی کرد باسمان لە پرسی ئەتۆمی، پارە بلۆککراوەکان و هەروەها پرسەکانی دیکەش کرد چەند جارێک بەتەلەفۆن قسەمان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد، ئەمریکا دواین پێشنیاز و پڕۆپۆزەڵی خۆی بۆ ئێران بەجێهێشتووە، ئەگەر ئێرانییەکان پەسەندی بکەن”.

هاوکات، ئەمریکا و ئێران بەبێ رێککەوتن پاکستان بەجێدەهێڵن، بەڵام وا دیار نییە بەخێرایی بگەڕێنەوە شەڕ، هەردووکیان جارێکی دیکە بیر لە داواکارییەکانی یەکتر دەکەنەوە، ئەمریکا چەند هێڵێکی سووری بۆ ئێران دیارکردووە، ئەگەر ئێران ئەو هێڵانە نەبەزێنێت، پێشبینی دەکرێت ئەمریکا نەگەڕێتەوە ناو شەڕەکە و درێژە بە ئاگربەستەکە بدەن، دواین قسەش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیکات، رەنگە بە یەک پۆست هەموو شتەکان بگۆڕێت، لەوانەیە هەڕەشەی زیاتر لە ئێران بکات و گوشاری زیاتر بکەن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top