لڤین
فەرماندەیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران لە راگەیەنراوێکدا، دەستگیرکردنی 50 کەسی راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، لە سەرتاسەری ئێران هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنیان جێبەجێ کردووە و ئەو کەسانە وێنەی شوێنە هەستیارەکانیان بۆ “دوژمنان” ناردووە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، دەستگیرکراوەکان لە چەندین شار و ناوچە، وێنەی شوێنە هەستیار و گرنگەکانی وەک دامەزراوەکان، ژێرخانی خزمەتگوزارییەکان، بازگەکان و شوێنی مانەوەی هێزە ئەمنییەکانیان بۆ “دوژمنان” ناردووە و لە پێدانی زانیاریدا هاوکارییان کردوون.
فەرماندەی پۆلیسی ئێران روونیشی کردەوە، ئەو کەسانە نەک تەنیا زانیارییان لەسەر شوێنەکان داوە، بەڵکوو لۆکەیشنی شوێنەکانیشیان ناردووە، بەو هۆیەوەش لە لایەن “دوژمن”ـەوە هێرش کراوەتە سەر ئەو ناوچانە.













