لڤین
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به گرێبه‌ستكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌نووسراوێك ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌قوتابخانه ئیسلامییه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه ژماره‌یان “105” مامۆستای وانه‌بێژه.
به‌وته‌ی نه‌به‌ز ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر، “105 مامۆستای وانه‌بێژی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له 21 قوتابخانه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند ده‌بن و بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه”.