لڤین
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك یه‌كێك له لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه ته‌نها كورسیه‌كی به‌ده‌ستهێناوه، رایگه‌یاند كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ئاستی چاوه‌ڕوانیاندا نه‌بووه، ده‌شڵێت: “سه‌رنج و تێبینیمان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌وه كردووه كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئاستی چاوه‌ڕوانیاندا نه‌بووه و سه‌رنج و تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه هه‌یه، به‌جۆرێك ده‌نگی پوچه‌ڵ له ئاستێكی به‌رزدایه، كه گومان له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه دروست ده‌كات.
گۆڕان ده‌ڵێت: “رێگه‌نه‌دراوه له بنكه‌كانی ده‌نگدان بریكاره‌كانمان رووی پێشه‌وه‌ی په‌ڕاوی پوچه‌ڵی ده‌نگدان ببینن و ته‌نیا مۆری پوچه‌ڵبوونی پشتی په‌ڕاوی ده‌نگدانه‌كه نیشاندراوه”.
گۆڕان داواكاره كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان و دڵنیابونه‌وه و به‌راوردكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كان، ئه‌نجامه‌كان به ئه‌لیكترۆنی راده‌ستی لایه‌نه‌كان بكات.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاندووه كه “چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كان بده‌ین”.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم پارتی دیموكراتی كوردستان به‌به‌ده‌ستهێنانی 809 هه‌زار و 197 ده‌نگ له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به 408 هه‌زار و 141 ده‌نگ له پله‌ی دووه‌مدایه و نه‌وه‌ی نوێ به 290 هه‌زار و 991 ده‌نگ له پله‌ی سێیه‌مدایه.
دوێنێش هەریەک لە کۆمەڵی دادگەری کوردستان، بەرەی گەل، ڕەوتی هەڵوێست و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگه‌یاند كه “لە هەڵبژاردن ساختەکاریی کراوە و ڕەتیدەکەینەوە.”
هاوكات بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند كه “ساختەکارییەکی گەورە بە بەرنامە ئەنجامدراوە و ئامێرەکە هەرگیز جێگەی متمانە نییە.”