لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 81 ملیۆن دیناری عیراقی لە ماڵێک دەستگیر کران

polic

لڤین

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سێ کەسیان بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 81 ملیۆن دیناری عیراقی لە ماڵی هاووڵاتییەک دەستگیر کردووە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە دزی لە ماڵەکەی کراوە و پارەی لێ براوە، دوای بەدواداچوون مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادق تۆمەتبارەکانیان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان کردوون.

 بەپێی راگەیەنراوەکەی پۆلیس، سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردنەکە دەستگیر کراون، کە بڕی ٥٠ ملیۆن دیناری عیراقی و ٢٢ هەزارو ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکییان لە ماڵی سکاڵاکار دزیوە.

ئەوەش هاتووە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچە و دوو ئۆتۆمبێل و بڕێک لە پارە دزراوەکەدا.

 ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە ناوی (ش. س.ع – ر. م. ئـ – م. ج. ن) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە .

لڤین پرێس
Scroll to Top