Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

چوار حیزبی‌ به‌شدار له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان: ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندووه‌ به‌دڵی‌ ئێمه‌ نییه‌

b2010676 2b0e 4544 9728 7272143016e0

لڤین

نوێنه‌رانی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌، كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ریی، به‌ره‌ی‌ گه‌ل‌و ڕه‌وتی‌ هه‌ڵوێست له‌سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌و ڕایانگه‌یاند، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ به‌دڵی‌ ئه‌وان نییه‌.

دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌و هێزانه‌ درێژه‌پێده‌ری‌ دو كۆبونه‌وه‌ی‌ دیكه‌یه‌ كه‌ پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامیانداوه‌و كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و تیمی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق (یۆنامی‌)یان له‌ئه‌نجامدانی‌ پێشێلكاری‌‌و ساخته‌كاریی ئاگادار كردۆته‌وه‌.

راشیانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تاوتوێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنیان كردووه‌و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی‌ كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندووه‌ به‌دڵی‌ ئه‌وان نییه‌و له‌ئێستادا له‌قۆناغی‌ ده‌ستخستن‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌كاندان‌و له‌لێكۆڵینه‌وه‌دان‌و له‌ڕۆژانی‌ داهاتودا به‌ڵگه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ساخته‌كاریی بۆ ڕای‌ گشتی‌‌و په‌رله‌مانی‌ عێراق‌و كۆمسیۆن ده‌خه‌نه‌ڕو.

جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ له‌هه‌ردو ده‌نگدانی‌ گشتی‌‌و تایبه‌تدا پێشێلكاریی به‌رچاو له‌ناو بنكه‌كان‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان ئه‌نجامدراوه‌‌و سكاڵایان تۆماركردووه‌.

لڤین پرێس
Scroll to Top