لڤین پرێس – Lvin Press

کوردستان

mucha para

پاره‌ى كارمه‌ندانى رۆژی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌كرێت

لڤین بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بڕیار دراوە بۆ كارمەندانی هەڵبژاردنی پەرلەمان كوردستان، بە سێ‌ جۆر پارە دابەش بكرێت. كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ “دەستیان كردووە بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان”. هەر كارمەندێك كە فەرمانبەری حكومەت نەبێت، بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرێت، فەرمانبەری حكوومەتیش بێت بڕی 150

زیاتر بخوێنەرەوە »
48202410619LHI3zA2ORFO7rRJzkMcl

وەزارەتی دارایی: سبەی موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت

لڤین وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، سبەی دوشەممە، موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت. وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی”سبەی دوشەممە ( ٢٠٢٤/١٠/٢٨) موچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.” ئەوەش لەكاتێكدایە كە بڕیار بو موچەی مامۆستایانی گرێبەست رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردو لەگەڵ موچەی

زیاتر بخوێنەرەوە »
cfbadfda XL

یەكگرتوو: بەشداری كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی کوردستان ناكەین

لڤین پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 26/10/2024 بە سەرپەرشتی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو لە شاری هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە كۆبوونەوەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە وتەیەكدا راڤەی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكەی كرد و پێشهات و گۆرانكارییەكانی خستەروو، و جارێكی تر

زیاتر بخوێنەرەوە »
becaf ded aa bcdc ea

عەلی باپیر: دڵنیابوینەوە لەوەی ساختەکاریی زۆر لەهەڵبژاردن کراوە، بۆیە ناچینە پەرلەمان

لڤین عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بایكۆتكردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ ڕاگه‌یاندو وتی‌، “له‌ 100٪ دڵنیابوینەوە لەوەی ساختەکاریی زۆر لەهەڵبژاردن کراوە، بۆیە وەکو کۆمەڵ ناچینە پەرلەمان.” عەلی باپیر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، “له‌ 100٪ دڵنیابوینەوە لەوەی ساختەکاریی زۆر لەهەڵبژاردن کراوە، بۆیە وەکو کۆمەڵ ناچینە پەرلەمان.” وتیشی‌، “له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت

زیاتر بخوێنەرەوە »
20240827 210814

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق: هەژماری من بوو بە ڕابردوو

لڤین فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق چارەنووسی هەژماری من لە حکومەتی هەرێم دیاریدەکات و دەڵێت”هەژماری من بوو بەڕابردوو و شتێك نەماوە بەو ناوەوەو رێگا راستەكەش كردنەوەی نووسینگەی بانكە فیدراڵییەكانە لەهەرێم”. سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی ڕاگەیاندووە، “لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان كە سبەینێ 27-10، پاش سێ هەفتە

زیاتر بخوێنەرەوە »
x

گەرمیان.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون

لڤین لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان نزیک گوندی تازەدێ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە پێنج کەس برینداربوون. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون بە ئاراستەی قەزای کەلار هاتووە، لە نزیک گوندی تازەدێ کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە بەربەستی ناوەندی رێگاکەدا بەهۆیەوە شۆفێر

زیاتر بخوێنەرەوە »
IMG ( x pixel)

سەرۆکایەتی هەرێم: سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەین

لڤین سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا، سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەکەن کە ئێرانیان کردووەقە ئامانج. ئەمە دەقی بەیاننامەکەیە: پەیامێك لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە: سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج. داوا لە هەموو لایەك دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ڕێگریکردن لە

زیاتر بخوێنەرەوە »
hawaL site

پارێزگاری شنۆ: شاخەوانەکانمان لە نزیک دۆڵێک دۆزییەوە

لڤین ئەمڕۆ هەینی پارێزگاری شنۆ، رزگارکردنی سەرجەم ئەو شاخەوانانەی راگەیاند، کە لەناو جەرگەی بەفری چیای کێلە شین لە سنووری شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، بێسەروشوێن ببوون. ئەو دەڵێ رزگارمان کردوون و گوازراونەتەوە، بەڵام نازانرێ دۆخی تەندروستییان چۆنە، شاخەوانەکان لە دوێنی پێنجشەممەوە هەواڵی ونبوونیان لەناو بەفردا بڵاوکراوەتەوە. سەرەتا وا راگەیەندرا چوار شاخەوان

زیاتر بخوێنەرەوە »
OIP 8

لەیلا زانا: تروسكایی ئومێد دەركەوت

لڤین لەیلا زانا، سیاسەتمەداری باكووری كوردستان، دوای دیدارەكەی ئیمرالی، دەڵێت: تروسكایی ئومێد دەركەوت بۆ هەموو ئەوانەی هاوار لە دژی جەنگ دەكەن. لەیلا زانا، دوای سەردانیی عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری دەم پارتی بۆ لای عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەكەكە پەیامێكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “تروسكایی ئومێد دەركەوت بۆ هەموو ئەوانەی هاوار لە دژی توندوتیژی

زیاتر بخوێنەرەوە »
20240827 210814

وەزیرێكی یەكێتی دەستی لەكاركێشایەوە

لڤین وەزیری ژینگەی عێراق لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستی لەكاركێشایەوە و دەبێتە بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی لە بەغدا. نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە و لەمەودوا تەنیا خۆی بۆ پۆستە حیزبییەکەی تەرخاندەکات، کە لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە لە بەغدا. دەستلەکارکێشانەوەی نزار ئامێدی لە

زیاتر بخوێنەرەوە »
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks