لڤین
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بایكۆتكردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ڕاگه‌یاندو وتی، “له 100٪ دڵنیابوینەوە لەوەی ساختەکاریی زۆر لەهەڵبژاردن کراوە، بۆیە وەکو کۆمەڵ ناچینە پەرلەمان.”
عەلی باپیر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، “له 100٪ دڵنیابوینەوە لەوەی ساختەکاریی زۆر لەهەڵبژاردن کراوە، بۆیە وەکو کۆمەڵ ناچینە پەرلەمان.”
وتیشی، “له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت كاری خۆمان ده‌كه‌ین‌و ئه‌و سێ كورسیه‌ی بۆیان داناوین پیرۆزی خۆیان بێت”.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە 20ـی ئەم مانگە کرا، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سێ کورسیی بەدەستهێناوە.
عەلی باپیر وتی، به‌داخه‌وه حوكمڕانانی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕابردودا به‌كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی هه‌ڵه، هه‌رێمه‌كه‌یان زۆر بێ هێزو بێ پێز كرد، هه‌رێمه‌كه‌یان زۆر بچوك كرده‌وه، جارێكی دیكه، له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا كارێكیان كرد كه هه‌رێمی كوردستان نیشانه‌ی پرسیاری بكه‌وێته سه‌رو خه‌ڵك زیاتر به‌ره‌و بێ هیوایی بچێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه، “با ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بزانن، به‌و فرتوفێڵ‌و ساخته‌كارییه براوه نین، به‌ڵكو ئه‌وان دۆڕاوی ڕاسته‌قینه‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ی ناوێرێت ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك به‌رجه‌سته ببێت، له‌ڕاستیدا دۆڕاوه.”