لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزیرێكی یەكێتی دەستی لەكاركێشایەوە

20240827 210814

لڤین

وەزیری ژینگەی عێراق لە پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستی لەكاركێشایەوە و دەبێتە بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی لە بەغدا.

نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە و لەمەودوا تەنیا خۆی بۆ پۆستە حیزبییەکەی تەرخاندەکات، کە لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە لە بەغدا.

دەستلەکارکێشانەوەی نزار ئامێدی لە پۆستە حکومییەکەی لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی راسپاردەکانی کۆنگرەی 5ی یەکێتی و پەیڕەوی هەموارکراوی ناوخۆی حیزبەکەیە، کە ئاماژە بەوەدراوە “سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێویستە خۆیان بۆ کاری مەکتەبی سیاسی تەرخان بکەن و هیچ پۆستێکیان لە دەرەوەی حیزب نەبێت”.

نزار ئامێدی، لە کۆنگرەی 5ی یەکێتیدا بە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و دواتریش وەکو ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا، لە مانگی نیسانی ئەمساڵیشەوە کراوەتە لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە لە بەغ

لڤین پرێس
Scroll to Top