لڤین
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، سبەی دوشەممە، موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت.
وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی”سبەی دوشەممە ( ٢٠٢٤/١٠/٢٨) موچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.”
ئەوەش لەكاتێكدایە كە بڕیار بو موچەی مامۆستایانی گرێبەست رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردو لەگەڵ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت بەڵام دابەشكردنی موچەكەیان دواكەوت.