لڤین
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ تاوتوێکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستان.
نووسینگەی سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکە پێکدێت لە محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کە سەرۆکایەتیی لیژنەکە دەکات و هەریەکە لە بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا، خالید شوانی، وەزیری داد و ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی ئەندامی لیژنەکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە لیژنەکە راسپاردەکانی پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران بکات تاوەکو لە نزیکترین کاتدا بڕیاری گونجاو بدرێت.