لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

کارەبای سلێمانی: ئەو فیدەرانەی بەهۆی رەشەباوە کێشەیان بۆ دروست بوو کێشەکانیان چارەسەرکرا

kar ba ebab

لڤین

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد: ئەو 25 فیدەرەی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی رەشەباکەی دوێنێوە زیانیان پێگەیشت، کێشەکانیان چارەسەرکرا و لە ئێستادا رەوشی کارەبا ئاسایی بوەتەوە.

کارەبای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی بەهۆی ئەو رەشەبایە كە لە دوێنێ شەوەوە سنوری  پارێزگای سلێمانی گرتوەتەوە، زیان بە تۆڕەكانی كەوتوە و چەند گەڕەك و ناوچەیەك كارەباكەیان كوژایەوە لە ئێستادا کارەبای ئەوە گەڕەکانە ئاسایی بوەتەوە

ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا کارەبای ئەو فیدەرانەی بەهۆی رەشەباکەی دوێنێ زیانیان پێگەیشبووە ئاسایی بوەتەوە کارەباییان بۆ گەڕاوەتەوە.

بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی بەهۆی ئەو رەشەبایەی كە لە شەوی رابردوەوە سنوری پارێزگای سلێمانی گرتەوە، لە ناو شار (19) فیدەری كارەبای كێشەی هەیە و لەدەرەوەی شاریش (6) فیدەر كێشەیان بۆ دروست بوو کوژانەوە، دەسبە تیمی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبای دەستیان کرد بە چارەسەری كێشەكان.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks