لڤین
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا، سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەکەن کە ئێرانیان کردووەقە ئامانج.
ئەمە دەقی بەیاننامەکەیە:
پەیامێك لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە:
سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج. داوا لە هەموو لایەك دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ڕێگری‌کردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان. پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیری تەواوی ناوچەکە دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه سوپای ئیسرائیل به سه‌د فڕۆكه‌ی جه‌نگی، چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و بنكه‌ی هاژه‌كی و درۆنی سه‌ربازی ئێرانی له نێوخۆی ئه‌و وڵاته كرده ئامانج، ئه‌مه‌ش كاردانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و نێودهوهڵتی جیاجیای لێكهوتهوه.