لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وتەبێژی سەربازیی سودانی لەبارەی هێرشە درۆنییەكان وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەداتەوە

eec ca a b efcbbe

لڤین

دوای ئەوەی شەوی رابردو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، هەندێك گروپی سەر بە حەشدی شەعبی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێم ئەنجام دەدەن. وتەبێژی سەربازیی محەمەد شیاع سودانی، لەوەڵامی ئەوەدا دەڵێت، تۆمەتباركردنی دامەزراوەیەكی ئەمنی رەسمی عێراقی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە رەتدەكەینەوەو ئیدانەی دەكەین بەتایبەت لەكاتێكدا هیچ بەڵگەیەك لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕو.

سەباح نوعمان، وتەبێژی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە تێیدا دامەزراوەیەكی رەسمی ئەمنی عێراقی تۆمەتباركردوە، كارێكە رەتیدەكەینەوەو ئیدانەی دەكەین و لەژێر هیچ پاساوێكدا قبوڵكراو نییە، بەتایبەت كە بەبێ بونی بەڵگە راگەیەندراوەكە دەركراوەو داوا دەكەین ئەگەر بەڵگە هەیە پێشكەشی لایەنە رەسمییەكانی حكومەت بكرێت.

درەنگانی شەوی رابردو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە چەند میدیایەکی ئەلکترۆنیی فەرمی لە ئێران، وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە شەوی ڕابردو لە هەولێر بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەر بە ئیسرائیل. هەمو ئەو هەواڵانە چەواشەکارین و دورن لە ڕاستی. نە بنکەی ئیسرائیلی لە کوردستان هەن و نە ئۆپەراسیۆنی واش ئەنجام دراون.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وتیشی”شەوی رابردو درۆنێک لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی لە نزیک هەولێر کەوتۆتە خوارەوە. ئەم هێرشانەش لە لایەن هەندێ گروپی سەر بە حەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوە نانەوە ئەنجام دەدرێن و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی سنورێک بۆ ئەم کارە تێکدەرانە دابنێن و رێکاری یاسایی بەرامبەر بە تاوانباران بگرنە بەر.”

وتەبێژی سەربازیی سودانی وتوشیەتی، حكومەتی عێراقی بە دامەزراوە ئەمنییەكانییەوە لە زیاتر لە بۆنەیەكدا جەختی كردۆتەوە كە موجامەلەی كەس ناكات لەسەر حسابی ئاسایشی هاوڵاتیانی سەرتاسەریی عێراق و هیچ دودڵیش نابێت لە گرتنەبەری رێكاری یاسایی توند لەدژی هەر لایەنێك كە بیەوێت لە سەقامگیری عێراق بدات یاخود پشێوی بۆ ئاسایشی عێراق لە هەر جێیەكی وڵات دروست بكات.

سەباح نوعمان هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ئاڵەنگارییەكانی ئێستا پێویستی بە هاریكاریی و هەماهەنگییە لەڕێگەی كەناڵە رەسمییەكانەوە لەبری پەنابردنە بەر دەزگاكانی راگەیاندن بە كۆمەڵێك هەواڵ و لێدوان كە دەكرێت ببنە دەرفەتێك بۆ ئەوانەی لە بۆسەدان بۆ بێڕێزیكردن بەو دامەزراوە عێراقییانەی كە پارێزگاری و بەرگری لە ئاسایشی عێراق دەكەن و هەروەها ئەم هەواڵ و لێدوانانە پاساو دەخەنە بەردەست لایەنە دوژمنەكان بۆ تێكدانی سەقامگیریی عێراق.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks