لڤین
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، مێردمنداڵێک لە ئاوی باڵەجۆی گوندی باریکەن لە سنووری گەرمیان خنکاوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی مێردمنداڵێکی ١٢ ساڵان کە لە ئاوی باڵەجۆی گوندی باریکەن لە قۆرەتوو خنکابوو، هێنرایە پزیشکی دادوەری لە کەلار.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە تا بزانن هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو مێردمنداڵە چییە.
ئەوەشی خستووەتە روو، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو منداڵە ناوی (م. ج. ل.)ـە و دانیشتووی گوندی باریکەنە لە سنووری قۆرەتوو.