Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: تا ئەمڕۆ 75 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر 373 هەزار خێزاندا دابەشکراوە

nawt 30102023 1

لڤین

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە سەرەتای وەرزی زستانی ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ بڕی 75 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر 34.5%ی هاوڵاتییاندا دابەشکراوە.

بە گوێرەی نووسراوێک کە واژووی فەلاح مەولود ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی کانزایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی لەسەرە، بڕی دابەشکراوی نەوت گەیشتووەتە 74 ملیۆن و 685 هەزار و 200 لیتر و 490 ملیۆن و 64 هەزار و 168 بەرمیل نەوت لە عەمبارەکاندا ماون بۆ دابەشکردن.

باس لەوەشکراوە، بە کۆی گشتیی بڕی پێویستی نەوت بۆ دابەشکردن، 268 ملیۆن و 710 هەزار و 600 لیترە.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا بە کۆی گشتیی شار و ئیدارە و قەزا و ناحییەکانی هەرێم، 373 هەزار و 436 هەزار خێزان سوودمەند بوون و 970 هەزار و 127 خێزانی دیکە ماون نەوت وەربگرن.

لڤین پرێس
Scroll to Top