لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وه‌زیری خوێندنی باڵا بڕیارێكی له‌باره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌ركرد

7a9ad6d1 باڵا 1068x711 1

لڤین

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بریاریدا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا و تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه‌ و وردبینیكردنی ناو و سه‌ره‌تاكانی سه‌رجه‌م مامۆستایانی وانه‌بێژ و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت سه‌رجه‌م وانه‌بێژانی سودمه‌ند بگه‌ن به‌ مافی ئاسایی و یاسایی خۆیان.

به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی وزاری به‌ ژماره‌ (2557) له‌ ڕێكه‌وتی (23/ 10/ 2024)، د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بریاریداوه‌ به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا و تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه‌و وردبینیكردنی ناو و سه‌ره‌تاكانی سه‌رجه‌م مامۆستایانی وانه‌بێژی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.

له‌وباره‌یه‌وه‌، د. ئارام محه‌مه‌د رایگه‌یاندوه‌، “ئامانج له‌ پێكهێنانی ئه‌م لیژنه‌ باڵایه‌ وردبینی و پێداچونه‌وه‌یه‌ به‌ ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و وانه‌بێژانه‌ی كه‌ به‌ گشتاندنمان به‌ ژماره‌ (17338) له‌ ڕێكه‌وتی (4/ 9/ 2024) له‌ زانكۆكانی كوردستان داواكراوه‌ و به‌ نوسراوی زانكۆكان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كراوه‌ و ره‌زامه‌ندی دارایی بۆ به‌گرێبه‌ست بونیان ده‌رچوه‌، هه‌روه‌ها دڵنیابونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وانه‌بێژانی ئازیزی هه‌رێمی كوردستانیشه‌ له‌ راستی و دروستی ناوه‌كانیان و كاركردنمان له‌سه‌ر هه‌مان سێكوچكه‌ و پره‌نسیپه‌كانی (شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری و ده‌رفه‌تی یه‌كسان) له‌ ته‌واوی پرۆسه‌كه‌دا كه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌فه‌سی كاركردنمان بوه‌ له‌ ڕابردو و ئیستاو داهاتوشدا، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ بێ جیاوازی و له‌ چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كاندا سه‌رجه‌م وانه‌بێژانی سودمه‌ند بگه‌ن به‌ مافی ئاسایی و یاسایی خۆیان كه‌ ئه‌ویش ده‌رچونی فه‌رمانی به‌ گرێبه‌ست بونیانه‌”.

فه‌رمانه‌ وزارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن د. توانا نوه‌جف محه‌مه‌دخان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێری و دارایی له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت به‌ ئه‌ندامییه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌ت، بۆیه‌ به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی فه‌رمانه‌كه‌ ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌ یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی ده‌ستپێكرد.

لڤین پرێس
Scroll to Top