
هێزەکانی ئەمریکا گەیشتنە کۆبانێ و پێشڕەوی هەسەدە بەردەوامە
لڤین هێزەكانی ئەمریكا گەیشتنە كۆبانێ و لەگەڵ هێزەكانی هەسەدە كۆبوونەوە و هاوكات لە چەند میحوەرێكەوە هێزەكانی هەسەدە لەپێشڕەویدان. بەپێی نوێترین زانیارییەکان لە سەرچاوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبج هێرشیان کردۆتە سەر دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی تورکیا، کە چەکی قورسی جۆری دۆشکایان لەسەر بووە و ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی بی ئێم پی سەربازیش،