لڤین
هێزەکانی سووریای دیموکرات لە منبج ناوچەیەکی ستراتیجییان کۆنترۆڵکردوە و دەڵێن، مەترسیی لەسەر بەنداوی تشرین نەماوە.
ڕۆژی دووشەممە شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، لە منبج روویداوە و تاوەکو درەنگانی شەوی رابردوو بەردەوام بووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی هەسەدە، هێزەکانیان ناوچەی ئەبو قەلقەلی نزیک شارۆچکەی منبجیان کۆنترۆڵکردووە، بەوەش مەترسییەکانیان لەسەر بەنداوی تشرین رەواندووەتەوە.
هاوکات لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب هێزەکانی هەسەدە لەناوچەی خەفسە پێشڕەوییان کرد و گوندی بابیری و وێستگەی ئاوەکەیان کۆنترۆڵکرد.