لڤین
پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، چین پاش پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی ئەو خواستەی بۆ دروستبووە لە ڕێگەی هێزەوە باڵانسی ئاسیا بگۆڕێت.
پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئاسایشی سەنگافورە، کە ساڵانە دەکرێت، زیاتر روونیکردەوە و گوتی، “چین توانایەکی گەورەی سەربازیی هەیە و بەهۆی ئەوەشەوە ئێستا خواستی ئەوەی بۆ دروستبووە لە ڕێگەی هێزی سەربازییەوە ئامانجەکانی بەدیبهێنێت”.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەوەشی گوت، “سەرۆکی چین داوای لە فەرماندە سەربازییەکانی کردووە بەجۆرێک گرنگی بە توانای سەربازییان بدەن کە بتوانن لە ساڵی 2027 دا تایوان کۆنترۆڵبکەن.”
لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئاسایشی سەنگافورە، کە ساڵانە دەکرێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، چین جگە لە ئامانجە دیپلۆماسی و ئابووری و سیاسییەکانی، هێزە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی ئۆقیانوسی هیندی و ئارام فراوانتر کردووە و بەنیازە کاریگەرییە سەربازییەکانی لەو ناوچەیە بە ئاڕاستەی گۆڕینی باڵانس زیاتر بکات و دەشیەوێت لە ڕێگەی هێزەوە باڵانسی ئاسیا بگۆڕێت.