لڤین
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات رەتیدەکاتەوە، هیچ دەستپێشخەرییەکیان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا لە دیمەشق پێگەیشتبێت.
هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا، هەواڵێکی ماڵپەڕی “ئەلمۆنیتەر” رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو زانیارییانەی باس لەوەدەکەن، لەلایەن وەزیرى دەرەوەی تورکیا، یان سەرۆکی دەزگای هەواڵگرییەوە دەستپێشخەریی کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە کراوە، دوورن لە راستییەوە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، نە سەرکردایەتیی هەسەدە و نە هیچ شاندێک نوێنەرایەتیی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، دەستپێشخەرییان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی تورکیا لە دیمەشق پێنەگەیشتووە.