Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتباری شەڕەچەقۆکەی قولەڕەیسی دەستگیرکرد

n

لڤین

پۆلسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک لەسەر دۆسیەی‌ كوشتن و بریندارکردنی دوو هاووڵاتی، دەستگیركرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانیان لە سلێمانی تۆمتبارێکیان لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ هاووڵاتییەک و برینداركردنی‌ یەکێکی دیکە دەستگیرکرا.

لە ڕاگەیەدنراوەکەدا هاتووە: “دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ ڕابردوو لە گەڕەكی‌ قولەرەیسی‌ شاری‌ سلێمانی‌ شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند كەسێكدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بەچەقۆ كوژراو كەسێكی‌ تر برینداربوو، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكەو كەشف‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵنەوەكان بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباری هەڵاتوو دەستیپێكرد”.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا لەماوەی‌ كەمتر لەدوو كاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئێستا تۆمەتبار (ع، أ، ع ) لەدایكبووی‌ 2001 بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراوەو لێكۆڵنەوەكان بەردەوامە.

لڤین پرێس
Scroll to Top