Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سودانی پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە

IMG ( x pixel)

لڤین

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند ، سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانیك بەسەر نەمانی رژێمی پێشوو، بەڵام بەڵگەكانی تاوانە دڕندەكانی رۆژ لە دوای رۆژ ئاشكرادەبن.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا كە بە زمانی كوردی لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە رایگەیاند، سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر نەمانی دڕندەیی بــــ.ـەعــ.ــس و ستەمکاری لەسەر سینەی عێراقیەکان، بەڵام بەڵگەکانی تاوانە دڕندەکانی رژێمی پێشوو، رۆژ لە دوای رۆژ ئاشکرادەبن و قەبارەی ئەو دڕندەییە دەگێڕنەوە، کە گەلەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا بەسەریدا هاتووە.

دەشڵێت، “دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ کە پاشماوەی بێگەردی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لەخۆدەگرێت، لە بیابانەکانی سەماوا، کاروانی خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوونـمان بەبیر دەهێنێتەوە، کە تێیدا گەلەکەمان لە ژێر دڕندەیی رژێمی رەگەزپەرستدا ئازار و مەینەتی دەچێشت”.

سودانی لە كۆتایی پەیامەكەشیدا دەڵێت، درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق و شەهیدانی ستەم و قوربانیانی دڕندەیی دیکتاتۆری قێزەون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بیابانی “تەل ئەلشێخیە”ی پارێزگای سەماوە راگەیەنرا، کە لێکۆڵینەوە لە دی ئێن ئەی رووفاتەكانیان دەستیپێکردووە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان وادەردەکەوێت قوربانییەكانی کورد بن، بەوپێیەی جلوبەرگەکانیان رەنگاورەنگە و لە جلوبەرگی کوردی دەچێت.

هەر دوێنێ راگەیەندرا، لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا چەندین روفاتی ژن و منداڵ هەن، تەنانەت ژنی تێدایە دووگیان بووە و هەر بە دووگیانی زیندەبەچاڵ کراوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top