لڤین
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بە بەشداری زیاتر لە 115 هەزار خوێندکار دەستیانپێکرد.
سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکاری تەواوکراوە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو و دزەپێنەکردنی پرسیارەکان.
رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچن، تاوەکو ٢٩ـی ئەم مانگە بەردەوامدەبن، دوو تاقیکردنەوە پێش جەژنی قوربان و تاقیکردنەوەکانی دیکەش دەکەونە دوای جەژن.
هاوکات لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانیش، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە 6 بۆ 8ـی بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەبڕدرێن.
ئەمساڵ 115 هەزار و 787 خوێندکار بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن، بەسەر 2017 هۆڵی تاقیکردنەوەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابەشبوون.