لڤین
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە غاباتی رانیە سێ كەس برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست لڤین كەوتووە و تێیدا هاتووە ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری توێۆتا لاندگروز و ئۆتۆمبێلی جیتا لە غاباتی رانیە ڕوویدا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی رووداوەكەوە سێ كەس برینداربوون.