لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە

لڤین

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەی لە گەڕەكی دریم ستی شاری هەولێر هاوسەرەكەی خۆی كوشت، لەلایەن هێزەكانییانەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ” بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م، خ، ش)مان دەستگیركرد، كە دوێنێ شەممە لە گەڕەكی دریم ستی شاری هەولێر، هاوسەرەكەی كوشتووە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بە چەكی جۆری (دەمانچە)ی بێ مۆڵەت هاوسەرەكەی كوشتووە، بەڵام لە شوێنی رووداوەكە دەستگیركراوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئێوارەی دوێنێ لەبەردەم پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دریم سیتی لە شاری هەولێر ژنێك لەلایەن كەسێكەوە كوژرا.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks