کۆمپانیای ئاسیاپەی هەریەکە لە کارتەکانی ئۆنلاین، پلاتینیۆم، وۆرڵدی لە جۆری ماستەرکارد پێشکەش دەکات لە چوارچێوەی جزدانی ئەلیکترۆنی ئاسیاپەی. کە ئامانج لێیی پێشکەشکردنی شێوازێکی نوێ پارێزراوە بە ئاستێکی پێشکەوتوو بۆپارەدان لە ناوخۆ وتەواوی جیهان لە چوارچێوەی یەک سەکۆی پارەداندا.
سلێمانی – عێراق – ئەیلولی 2026 – ئەمڕۆ کۆمپانیای ئاسیاپەی پرۆگرامی کارتەکانی ماستەرکاردی تایبەت بە خۆی ڕاگەیاند، وەك هۆکارێکی نوێ بۆ پارەدان بۆ تەواوی بەشداربووانی ئاسیاپەی لە عێراق وپەیوەستکردنی جزدانی تایبەتی خۆیان بە تۆڕی فراوانی جیهانیی ماستەرکارد.
کارتە نوێیەکانی ئاسیاپەی کە بەپێی مۆڵەتێک لەلایەن کۆمپانیای ماستەرکارد جیهانی وبەپێی ڕەزامەندی بانکی ناوەندیی عێراق دروستدەکرێن، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە جزدانی ئاسیاپەیەوە بەستراونەتەوە وڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاپەیەوە بەڕێوەدەبرێن، ئەمەش ڕێگەیەکی ئاسان و پارێزراو بە بەشداربووان دەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانی پارەدان لەناوخۆ وتەواوی جیهان.
لە ئێستادا ئاسیاپەی سێ جۆری سەرەکی لە کارتەکان ڕاگەیاندووە: ئاسیاپەی ماستەرکاردی ئۆنلاین، ئاسیاپەی ماستەرکاردی پلاتینیۆم، و ئاسیاپەی ماستەرکاردی وۆرڵد ، کە هەریەك کۆمەڵێك تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری جیاواز بۆ بەکارهێنەران دەستەبەر دەکەن بەپێی پێداویستییە جیاوازەکانی شێوازەکانی پارەدان وشێوازی ژیان.
هەروەها وەك بەشێك لە چالاکییەکانی دەستپێکی ڕاگەیاندنی پرۆگرامی کارتەکان، ئاسیاپەی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کارتی فیزیکی پلاتینیۆم بێبەرامبەر بۆ تەواوی خوازیارانی کارتەکە پێشکەش دەکات لەکاتێکدا کرێی دروستکردنی کارتەکە دەگاتە 35,000 د.ع.
کارتەکانی ئاسیاپەی ماستەرکارد گونجاون بۆ پارەدان لە فرۆشگاکان، کڕینی ئۆنلاین، و سوودبینین لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە هەر شوێنێک کە پاڵپشتی ماستەرکارد بکات. کارتەکان پاڵپشتی ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکان دەکەن بە چەندین دراوی جیاوازی نێودەوڵەتی، ئاسودەیی وگونجاویی زیاتر دەبەخشێتە بەکارهێنەران لە کاتی کڕینی ئۆنلاین، گەشتکردن، یان پارەدان لە دەرەوەی عێراق.
هەروەها پاڵپشت بە ناوەندی چاپکردنی کارتەکان لە ئاسیاپەی، تەواوی کارەکانی چەسپاندنی ناسنامەی کەسی و ئاستەکانی بەڕێوەبردنی کارتەکە بەڕێوەدەچن. ئەمەش ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا دەکات کە کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی بەسەر ئاسایشی کارت، کوالێتی بەرهەمهێنان، وخێرایی کاتی دروستکردنیکارتەکاندا هەبێت.
کارتەکان بۆ کۆمەڵێک تایبەتمەندی جۆراوجۆری ڕۆژانە دیزاین کراون، لەوانەشکڕینی ناوخۆیی، ئەنجامدانی گەشتی نێودەوڵەتی، کڕینی ئۆنلاین، خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان ویارییە ئۆنلاینەکان. بەشداربووان بە سوودبینین لە ئەپڵیکەیشنی ئاسیاپەی بە شێوەیەکی ئاسان دەتوانن ئەزموونی تەواوی جۆرەکانی مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان بکەن، لەوانە داواکردن و چالاککردنی کارت، ناردنی پارە لە نێوان جزدان وکارت، چاودێریکردنی سات بە ساتی مامەڵەکان، وکۆنترۆڵکردنی ڕێکخستنەکانی کارتەکە.
بەڕێز زرنگ فاروق، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاپەی گوتی: “ئەمەهەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاسیاپەی وبۆ بەکارهێنەرانمان. ئامانجمان زۆر سادەیە، ئەویش دابینکردنی شێوازێکی ئاسانتر وئارامترە بۆ بەکارهێنەران لە تەواوی عێراق تاوەکو پارەدانی ڕۆژانەیان بە جیهانەوە ببەستنەوە بە کەمترین باج. هەروەها لەڕێی پەیوەستکردنی جزدانی ئاسیاپەی وماستەرکارد لە یەک ئەزمووندا، بەکارهێنەران دەتوانن لە سەر ئاستی ناوخۆیی پارەکانیان بەڕێوەببەن ولەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەکاریبهێنن لە ڕێگەی پلاتفۆڕمێکەوەئاشنان پێی و دڵنیان لێی.”
لە کۆتاییدا، ڕاگەیاندنی ئەم پرۆگرامە هەنگاوێکی دیکەیە لە ستراتیژیی کۆمپانیای ئاسیاپەی بۆ فراوانکردنی شێوازەکانی گەیشتن بە خزمەتگوزارییە نوێیەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق و بەستنەوەی ئابووریی دیجیتاڵیی لەگەشەسەندنی وڵاتەکە بە ژێرخانی پارەدانی جیهانییەوە.
—–
ئاسیاپەی کۆمپانیایەکی عێراقیی نا–بانکییە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییدارایی و شێوازەکانی پارەدانی دیجیتاڵی. ئۆفیسی سەرەکیی دەکەوێتەشاری سلێمانی و لە تەواوی عێراق کارەکانی ئەنجام دەدات. لەساڵی 2015 دامەزراوە و یەکێك بووە لە یەکەمین کۆمپانیاکان کە مۆڵەتی لە بانکی ناوەندییعێراقی وەرگرتووە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی دیجیتاڵی. ئەمڕۆ، ئاسیاپەی بە شێوەیەکی خێرا و ئاسان و دڵنیا چەندین لە خزمەتگوزاریدارایی پێشکەش بە تاک و بازرگانانی عێراقی دەکات لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنیبەکارهێنەران و بازرگانان.
خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بریتین لە جزدانی ئەلیکترۆنی، ناردنی پارەبە شێوەی نێودەوڵەتی لەڕێگەی مۆنی گرام، پارەدانی پسوولەکان، پڕکردنەوەیباڵانسی پەیوەندیکردن، ڤاوچەرە ئەلیکترۆنییەکان، دابەشکردنی موچە،پارەدان بە بازرگانانی ئۆنلاین و ئۆفلاین.
هەروەها ئاسیاپەی کارتەکانی پارەدانی ماستەرکارد پێشکەش دەکات، بەپاڵپشتیی ناوەندی چاپکردنی ناوخۆیی کارتەکان کە دانپێدانراوە لەلایەنهەریەك لە بانکی ناوەندیی عێراق و ماستەرکارد، بۆ دابینکردنی کارتەکانیپارەدانی پەسەندکراو لەناوخۆ و تەواوی جیهان بە شێوازێکی گونجاو وپارێزراو.
—-
بۆ پەیوەندی میدیایی
شێنێ ڕەسول
بەڕێوبەری بازارگەڕی/پێشکەوتوو













