Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

موسه‌نا ئه‌مین: حكومه‌تى هه‌رێم قسه‌ى بێ مانا ده‌كات له‌سه‌ر مووچه‌

g

لڤین

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا له‌باره‌ى مووچه‌ نه‌رمى نواندووه‌ و پاره‌ى ناردووه‌، حكومه‌تى هه‌رێمیش وه‌ك هه‌میشه‌ قسه‌ى بێ مانا له‌باره‌ى مووچه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت پاره‌مان نییه‌.

موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند “مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌ بڕیارى دادگاى فیدراڵیی عیراق مسه‌وگه‌ركراوه‌، هه‌روه‌ها به‌ یاساى بودجه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هیچ كێشه‌ى نییه‌”.

وتیشى “حكومه‌تى عیراقى بیانوێكى دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌و بودجه‌یه‌ كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ هه‌رێم به‌شى ئه‌وه‌ ناكات به‌ هه‌مان شێوه‌ى مانگانه‌كانى رابردوو ناتوانین پاره‌ بۆ هه‌رێنم بنێرین، ئه‌مه‌ خۆ دزینه‌وه‌یه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی عیراق”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “حكومه‌تى عیراق ده‌ركى به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و نه‌رمى نواندووه‌ و پاره‌یه‌كى باشى بۆ هه‌رێم ناردووه‌، هه‌رێمیش دووباره‌ ده‌ستى كردووه‌ته‌وه‌ ئیشه‌ بێ ماناكانى خۆى و نكۆڵى ده‌كات پاره‌ هه‌بێت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نادات”.

لڤین پرێس
Scroll to Top