لڤین
لەسەر سكاڵای زیاد لە 20 هاووڵاتی تۆمەتبارێك دەستگیركرا پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سكاڵای زیاد لە 20 هاووڵاتی و لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
ئەمڕۆ لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “دوای ئەوەی زیاد لە 20 هاوڵاتی سكاڵای لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ تۆماركرد كە پەلەوەریان لە جۆری (قەل و قاز) لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و بەسود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەندین قەل و قازی دزراودا”.
بە پێی راگەیاندراوەکە، “لە ئێستادا تۆمەتبار ( ش ، أ ، غ لەدایكبووی 1989 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا”.