Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا لەبارەی هەسەدە: پشتیوانیی باشترین و نزیکترین هاوبەشی خۆمان دەکەین

لڤین

ئەمرۆ یەکشەممە 22ـی 12ـی 2024، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا دەربارەی هەسەدە رایدەگەیەنێت، ئێمە پشتیوانیی باشترین و نزیکترین هاوبەشی خۆمان دەکەین و دەشڵێت، پێویستە لەگەڵ کورد بین و سەرۆک بایدنیش ئەوەی دەوێت.
جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا لە پەیامێكدا رایگەیاند، ئێمە پێویستمان بە توانایەکە بۆ ئەوەی شەڕی داعش لە رۆژهەڵاتی سووریا بکەین و ئەوەش شتێکە کە ئێمە ئامۆژگاریی ئیدارەی داهاتووی ترەمپ’ـمان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “دووەم پرسی سەرەکی ئەوەیە کە چۆن دڵنیابین لەوەی کە ئێمە پشتیوانیی باشترین و نزیکترین هاوبەشی خۆمان لەو شەڕەی داعشدا دەکەین، واتە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کە لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتییان دەکرێت، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبەکانیش لەگەڵیانن.”
جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، “پێویستە لەگەڵیان بین و دڵنیابین لەوەی کە ئەوەندە ئاسایشیان هەیە کە بتوانن بەردەوامبن لەوەی ئەو هاوبەشە باشە بن کە بوون و، هەروەها بتوانن بەردەوام بن لە بەڕێوەبردنی زیندانە گەورەکان و کامپەکانی زیندانەکان، وەك ئەوەی جەیک سولیڤان دەیڵێت.”
روونیشیكردەوە، هەزاران چەکداری داعش و دەیان هەزار ئەندامی خێزانەكانیان لە ژن و منداڵ لەوێن، کە ئەگەر هەموویان دەربچن، دەبنە هەڕەشەیەکی بەرچاو بۆ سەر ناوچەکە و دواجار بۆ ئەمریکا؛ بۆیە پێویستە لەگەڵ کورد بین و سەرۆک بایدنیش دەیەوێت ئەوە بکات.
لڤین پرێس
Scroll to Top