
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە ئێران 10 کەس گیانیان لەدەستدا
لڤین میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە پارێزگای لورستان لە رۆژئاوای ئێران لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، رووداوەکە لە رێگای پۆلدوختەر بۆ ئەندیمێشک لە پارێزگای لۆرستان روویداوە. محەمەد قەدەمی، سەرۆکی دەستەی مانگی سوور لەو پارێزگایە لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاندووە، رووداوەکە لە کاتژمێر 12:39 خولەکی نیوەڕی ئەمڕۆ روویداوە