لڤین
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج ڕایگه‌یاند، هێرشی گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر به‌نداوی تشرینی ده‌ستیپێكرد به‌ڵام هێرشه‌كه تێكشكێنرا و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریش كوژران، هاوكات ده‌ڵێت سوپای توركیا تۆپبارانی گوندی ئوم ئەلکێف-ی لە ڕۆژئاوای تەل تەمیر كردوه.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج وەڵامی هێرشێکی بەکرێگیراوانی تورکیایان دایەوە کە لە دو میحوەرەوە بۆ سەر بەنداوی تشرین ئەنجامیاندا و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كوژران”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، شەڕ و پێکدادانی توند‌و بۆ ماوەی زیاتر لە دو کاتژمێر بەردەوام بو، لەو ماوەیەدا ژمارەیەک چه‌كداری گروپه‌كان کوژران و ئه‌وانی دیكه‌ش ناچاربون له ناوچەکەدا هەڵبێن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایانگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا گوندی ئوم ئەلکێف لە ڕۆژئاوای تەل تەمیر تۆپباران كردوه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به زیانه‌كان نه‌كردوه.