لڤین
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە پارێزگای لورستان لە رۆژئاوای ئێران لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، رووداوەکە لە رێگای پۆلدوختەر بۆ ئەندیمێشک لە پارێزگای لۆرستان روویداوە.
محەمەد قەدەمی، سەرۆکی دەستەی مانگی سوور لەو پارێزگایە لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاندووە، رووداوەکە لە کاتژمێر 12:39 خولەکی نیوەڕی ئەمڕۆ روویداوە و پاسەکە کەوتووەتە ناو دۆڵێکەوە و بەهۆیەوە 10 سەرنشین گیانیان لەدەستداوە و تیمی فریاگوزاریی بۆ شوێنی رووەداوەکە نێردراوە.
بەگوێرەی داتاکانی پزیشکی دادوەریی ئێران، زیاتر لە 20 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان لە رووداوەکانی هاتوچۆدا لە نێوان مانگی ئازاری 2023 تاوەکو ئازاری 2024 لە ئێران تۆمارکراوە.