لڤین – دیارکۆ جەمال
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئهو ههواڵانه رهتدهكاتهوه كه باس لهوهدهكهن شاندی ههرێم داوای له بهغدا كردوه ناردنی موچه دوابخات، رایگهیاند، داهات تا کۆتایی مانگ کۆنابێتەوە، بە شێوەیەکی ئاساییش ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە بەپێی یاسا دەکەوێتە 10 ڕۆژی مانگی دواترەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان له رونكردنهوهیهكدا باسی لهوهكردوه، “ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەشێک لە میدیاکان و پەیج و سۆشیال میدیاوە هەڵمەتێکی چەواشەکارانە و دەربڕینی ناڕاست بۆ دواین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد دەکەن و هەندێکیان دەڵێن شاندەکە داوای دواخستنی ناردنی موچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستانیان کردوە، كه ئهوه درۆیە”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی پابەندە بە بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە کە موچەی بەدەرکردوە لە هەمو کێشە و بابەتێکی سیاسی و تەکنیکی و هتد…. بۆیە “ئەو قسانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستییەوە نییە”.
وەزارەتی دارایی و ئابوری دهڵێت، “ئەرکی دواین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد پەیوەست بوە بەچەند پرسێکەوە لەوانە، کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسیکۆدا، کێشەکانی تایبەت بە باج و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی تایبەت بە لێخۆشبونی گومرگی و پاراستنی بەرهەم و پرسی کوالیتی کۆنترۆڵ”.
رونیشیكردوهتهوه، “هەرچی پەیوەستە بە بابەتی داهاتی ناوخۆ، لە کۆبونەوەیەکی لاوەکیدا شاندی هەرێم لە گەڵ وەزیری دارایی عێراق لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆیان کردوە و شاندەکە داوای کردوە بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی مامەڵە لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بکرێت، واتە لە (50% ) داهاتە ناوخۆییەکان بدرێتە حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکانی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە”.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم باسی لهوهكردوه، “بەوپێیەی کە هەمیشە داهات تا کۆتایی مانگ کۆنابێتەوە، بە شێوەیەکی ئاساییش ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە بەپێی یاسا دەکەوێتە 10 ڕۆژی مانگی دواترەوە، کە داهات تا کۆتایی مانگ کۆنەبێتەوە و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانەش دەرنەچێت، داهات و خەرجی مانگانە بەردەست نابێت ، چۆن دەکرێت بەو بیانوە موچە ڕابگیرێت و دوابخرێت”.
کێشەی موچە لە هەرێمی کوردستان ململانێیەکی بەردەوامە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق سەبارەت بە تەمویلکردن، لیستی فەرمانبەران، و داهاتی ناوخۆ. ئەمەش بەهۆی کێشە سیاسییەکان، جیاوازی لە داتاکان، و بابەتی بەبانکیکردنەوە دروست بوە.












