لڤین – دیارکۆ جەمال
عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د، مامۆستای ئایینی رایگەیاند، “به‌هۆی ئه‌وه‌ی فشاری زۆر خراوه‌ته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له وتاردانم و له‌پێناو ئه‌وه‌ی باری سەر شانی ئەوان سوک بكه‌م و رێگری لە هەر گرژییەک بکەم، بڕیارم دا بۆ ماوەیەک پشویەک بدەم و وتار نەدەم”.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تەمووزی ٢٠٢٦، د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د، له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، “لە ماوەی رابردوودا بڕیارێکی ناڕەوا و بێ بنەمای یاسایی دژی من دەرکرا، کە بەو هۆیەوە لە وەزیفەکەم دوورخرامەوە. بەڵام وا دیارە نەیاران و خاوەن دڵە نەخۆشەکان هێشتا ئۆقرەیان نەگرتووە و فشاری زۆریان خستووەتە سەر بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف بەمەبەستی رێگریکردن لە وتاردانم.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەرچەندە لەلایەن ئەوقافەوە پێم راگەیەندرا کە بەردەوام بم لە پێشکەشکردنی وتارەکانم، بەڵام من چاک دەزانم کە فشاری زۆر و قورسیان لەسەرە و ئەوەی لە پشت پەردەوە دەگوزەرێت، پیلانێکی زۆر گەورەترە لەوەی دەبینرێت.”
دەشڵێت، “بۆ ئەوەی باری سەر شانی ئەوانیش سووک بکەم و رێگری لە هەر گرژییەک بکەم، بڕیارم دا بۆ ماوەیەک پشوویەک بدەم و وتار نەدەم.”
جه‌ختیشی كردووەته‌وه كه “ئەم دوورکەوتنەوەیە کاتی دەبێت، تا ئەو کاتەی لە رێگەی دادگاوە بە پشتیوانی و سەرکەوتنی خوای گەورە، هەموو مافە یاسایی و شەرعییەکانی خۆم وەردەگرمەوە.”












