لڤین
میدیای عێراقیی بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای ئەمریکا لە پێنج ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان پێگەکانی خۆیان بەهێزتر کردووە.
میدیای عێراقیی لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە باسی لەوەکردووە، لە عێراقەوە سەدان سەرباز بە چەکی قورسەوە چونەتە سوریا، دواتریش لە پێنج ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوبونەتەوە.
هەر بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەمریکا دیارترین هێزەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانە، چونەتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان.