لڤین
بەهۆى پشوەکانى سەرى ساڵ، وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیارێکى گرنگ بۆ خوێندکارانى دەرەوەى وڵات دەردەکات و ڕێگەیان پێدەدات بۆ پشوەكانی سەری ساڵ بگەڕێنەوە بۆ كوردستان و لە ڕێككەوتی 20ی (كانونی یەكەم/12)ی ئەمساڵ، تاوەكو 5ی (كانونی دوەم/1)ی 2025، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆى نزیکبونەوەى پشوەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکارانەى كە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە؛ ڕێگەپێدان بە خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خوێندكارانەی كە دەگەڕێنەوە بۆ كوردستان، مۆڵەتەكەیان لە ڕێکەوتى لە ڕێككەوتی 20ی (كانونی یەكەم/12)ی ئەمساڵ دەستپێدەكات و تاكو 5ی (كانونی دوەم/1)ی 2025، بەردەوام دەبێت و بۆ ماوەی 16 رۆژە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەو ماوەیەى كە ئەو خوێندكارانە لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.