Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

روانگەی سوری: ناسنامەی کۆبانێ کوردییە

لڤین

بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ نیگەرانی خۆی لەبارەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ رادەگەیەنێت و دەڵێت، ناسنامەی کۆبانێ کوردییە.

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند،” نیگەرانین لە هەڵگیرسانەوەی جەنگ لە شاری کۆبانێ، کە بووەتە سیمبولی تێکشکانی داعش، دوژمنی یەکەم و کۆتای تورکیا لە سوریا کوردە”.

ئەوەشیخستەڕوو، تاکو ئێستا ئەمریکا نێوەندگیری دەکات لە نێوان هەسەدە و سوپای تورکیا لەگەڵ گروپە چەکدارییە توندڕەوەکان، بۆ ئەوەی هێرش نەکرێتە سەر کۆبانێ، ئەگەریش تورکیا ئەو هێرشە بکات هەزار کەس لە کۆبانێ هاوشێوەی عەفرین ئاوارە دەبن.

بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لەوەشکرد، ناسنامەی شاری کۆبانێ کوردییە، بەڵام خەڵکی تەلڕەفعەت و مونبج کورد نین.

لڤین پرێس
Scroll to Top