Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

له‌ ئاكرێ‌ شه‌ڕه‌ته‌قه‌یه‌ و گه‌نجێك كوژرا

hawaL site

لڤین

له‌قه‌زای‌ ئاكرێ له‌ سنووری‌ شاری‌ دهۆك به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌نێوان چەند کەسێکدا شه‌ڕه‌به‌رد و شه‌ڕه‌ته‌قه‌ روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ هاوڵاتیەک كوژرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، له‌ قه‌زای ئاكرێ به‌هۆی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ نێوان چه‌ند كه‌سێك روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك به‌ناوی عه‌ممار سه‌لام ته‌مه‌ن 25 ساڵ كوژرا.

هاوكات به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌ كه‌سێكی دیكه‌ كه‌ ناوی سنار قادوه‌  كه‌ ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌ برینداربوو.

كوژراو و برینداره‌كه‌ پیاون و برینداره‌كه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ و ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ش له‌ دادپزیشكییه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان دوای‌ شه‌ڕه‌كه‌ تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵاتوون و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون، هێزه‌كانی‌ پۆلیسیش به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن.

لڤین پرێس
Scroll to Top