لڤین
عەمید ئاسۆ محەممەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، هەر كارمەندێكی هاتووچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە “نەهاتوو هەژماردەكرێت.”
لە لێدوانێكدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، “هەر كارمەندێك نەگەڕێتەوە سەركارەكانی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت؛ كارمەندەكانمان كەسانی دڵسۆزن و نامانەوێت هیچ كەسێك سزابدرێت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێویستە چارەسەری مووچە بكرێت و ئەوەندە بە سیاسی نەكرێت. كارمەندان لە دڵەڕاوكێدان كە ئاخۆ مووچەی مانگی 11 دەدرێت یاخود دەفەوتێت”.
ماوەی هەفتەیەک زیاترە دەبێت کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە و داواکارن مووچەکانی مانگی 11 و 12ـیان پێبدرێت و کۆتایی بە کێشەی مووچە بهێندرێت.