
لە پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی لە کێڵگەیەکى کشتوکاڵى حەوت کرێکار برینداربوون
لڤین بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگەوە، حەوت کرێکار لە کاتی کاردا لە سنووری قەزای پێنجوێن بریندار بوون، قایمقامى قەزاکە دەڵێت، دوو لە بریندارەکان دۆخیان باش نەبووە و رەوانەی نەخۆشخانەکانى سلێمانی کراون. هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر هەشتى بەیانی ئەمڕۆ بووە، لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵیی لە نزیک گوندى کێلو لە